دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق رەتدەکرێتەوە

هەرێم نیوز 

ئەندامێکى چوارچێوەى هەماهەنگى دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ڕەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ناجێگیرى دۆخى ناوچەکە نابێتە هۆى دواخستنى ئەو پرۆسەیە.

عارف حەمامى، پەرلەمانتارى سەر بە چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، دەنگۆکانى دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەبیانوى ناجێگیرى دۆخى ناوچەکە دوورن لە راستییەوە، بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانەش هەوڵى شکستخواردون بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخى عێراق سەقامگیرە و رووداوەکانى ناوچەکەش کاریگەریان لەسەرى نابێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لەمانگى تشرینى ئەمساڵدا هەلبژاردن بەڕێوەبچێت و چەند رۆژێک لەمەوبەریش کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامادەکارییەکانى بۆ ئەو پرۆسەیە دەستپێکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP