دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سعودیە و عێراق سبەی یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد

هەرێم نیوز

سعوودییە سبەینێی وەک یەکم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریی کرد.

دوای ئەوەی لە چاودێرگەی تەمیر مانگ بینرا، دیوانی شاهانەی سعودیە بەفەرمی سبەینێ یەکشەممە 30ی 3ی 2025ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد.

هەروەها دیوانی وەقفی سوونی عێراقیش، هاوشێوەی سعوودییە سبەینێی وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریی کرد.

پێشتریش، تورکیا بەفەرمی رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.

لە بەرانبەردا، هەریەک لە وڵاتانی (مالیزیا و برۆنای و بەنگلادیش و ئەندەنوسیا و ئوسترالیا، عومان) دوای ئاوابوونی خۆر تیایاندا، سبەینێ-یان بە تەواوکاری مانگی رەمەزان دیاریکرد و بەوەش، دوو سبەی دوو شەممە لەو وڵاتانە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان.

هەروەها، نوسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران لەڕاگەیەنراوه‌كه‌دا نوسیویه‌تى:"بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانەو دوسبەی دوشەممە سەرەتای مانگی شەوال‌و یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانه‌".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "ئەمڕۆ ناتوانرێت بەهیچ شێوەیەک هیلال ببینرێت، بەڵام ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە دەتوانرێت زۆر بەئاسانی هیلالی مانگی شەوال ببینرێت‌و بەوپێیەش دوسبەی دوشەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP