هەرێم نیوز
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، سوودانی دەستوەردانی لە دیاریکردنی ڕۆژی جەژن نەکردووە و ئەو بابەتە دامەزراوە ئاینییەکان بڕیاری لەسەر دەدەن.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی، كە باس لەوە دەكەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستوەردانی لە دیاریكردنی رۆژی جەژن هەبووە بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، سوودانی دەستوەردانی لە دیاریکردنی رۆژی جەژن نەکردووە و ئەو بابەتە دامەزراوە ئاینییەکان بڕیاری لەسەر دەدەن.
دەشڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن گوایە سوودانی دەستوەردانی لە دیاریكردنی ڕۆژی جەژن كردووە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ لە هەرێمی كوردستان، جگە لە شاری كەركووك كرایە جەژن.