دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەکات

هەرێم نیوز
دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێكی خۆڵباران روو بكاتە عێراق. 

 ئەمڕۆ دووشەممە، 31-3-2025، دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەشی پێشبینی لە دەستەكەمان چەند ئاماژە و نموونەیەكی نوێی دۆخی كەشوهەوایان پێ گەیشتووە كە ئاماژە بەوە دەكەن لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما كە ئەوپەڕی هێزەكەی لە نیوەڕۆی چوارشەم دەبێت بەرەو عێراق بەڕێوەیە، دواتر چەند پلەیەك لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە لە هەمان رۆژدا.

دووپاتیکردەوە، بە هۆكاری ئەم جیاوازییەش شەپۆلی خۆڵبارین و روو لە بەشێكی زۆری عێراق دەكات بە تایبەت ناوچەكانی رۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق. 

ئاشکراشیکرد، ئاسۆی بینین لەو شوێنانەی خۆڵبارینەكە دەیانگرێتەوە كەم دەبێتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە، جابر زیادی، شارەزای كەشناسیی عێراقی ڕایگەیاند، لە شارە عێراقییەكان ئەمڕۆ شەپۆلی باران كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما لە بەشێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگەنە 35 پلەی سیلیزی. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP