دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شەش مانگ لەبەردەم کۆمسیۆندایە تاوەکو بتواندرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت

هەرێم نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:" کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق شەش مانگی لەبەردەمدایە تاوەکو بتوانێت لەمانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجامبدات"،

 عمران کرکوش، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند:"کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شەش مانگی لەبەردەمدایە تاوەکو بتوانێت لەمانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدات، ئێمەش وەک پەرلەمان ئەرکێکی گەورەمان لەبەردەمدایە و پێویستە پێش ئەو وادەیە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بهێڵینەوە یاخود بیگۆڕین یان هەموواری بکەینەوە".

ئاشکراشیکرد، "پێویستە بەزووترین کات ئەو کارانە تەواو بکەین، بۆ ئەوەی کات بدەین بە کۆمسیۆن رێککارەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدات"،



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP