هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دابەشکردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک دەستپێدەکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لیست دەدرێتە بریکارەکان و دواتر دەست بە دابەشکردن دەکرێت، بەشێکی زۆری مادەکانیش هاتووە کە بۆ هەر هاوڵاتییەک سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، چوارسەد غرام دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئاری نۆک دەبێت.
بازرگانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە ئاردی بەشی سێ، بڕیارە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان لە لایەن ئاشەکانەوە، تا ئارد بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت.