هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەلێخۆشبون لەپێشینەی هاوسەرگیریی بۆ سودمەندانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان کە زیاتر لەدوو هەزار كه‌س لێی سودمەند ببون.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاریدا بەلێخۆشبون لەپێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سودمەندانی كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتوە.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، هه‌ردوو وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی‌و وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێم، ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەردەکەن‌و بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت لەوکاتەی کە لەڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەبێتەوە
زیاتر لەدوو هەزار كه‌سى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، سودمەندی پێشینەکە بون واته پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرییان وه‌رگرتوه، هەر سەرۆک خێزانێکیش بڕی پێنج ملیۆن دیناریان له‌وكاته‌دا وه‌رگرتوه.