دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

عێراق؛ دابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى خانەنشینان دەستیپێکرد

هەرێم نیوز 

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی3ی2025، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی راگەیاند، لەژێر رێنمایی وەزیری دارایی و بەدواداچوونی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و هەروەها بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان.

باسی لەوەشکردووە، خانەنشینەکان لە رێگەی کورتە نامەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ سەردانیکردنی ئەو شوێنانەی مووچەکانیانی لێ دابەش دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دواخستنی ناردنی تەمویلی موچە لەلایەن بەغداوە، مانگانە دابەشکردنی موچە لە هەرێم دوا دەکەوێت. 




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP