هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، ئەنجامداوە، وتیشی، لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر حوسیەكان، غەززە و چارەسەرە ئەگەرییەكان ئەنجامداوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "Truth Social" بڵاویكردەوە، پەیوەندی تەلەفۆنیەكەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، زۆر باش بەڕێوەچو.
ئاماژەی بەوەشكرد، "باسمان لە چەندین بابەت کرد، لەنێویاندا ئەو پێشکەوتنە سەربازییە گەورەیەی کە بەدەستمان هێناوە لە دژی حوسییەکانی لە یەمەن. هەروەها باسی غەززە و چارەسەرە ئەگەرییەکان کرا، لەگەڵ ئامادەکاری سەربازی و هتد".
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مانگی ڕابردو، سەرۆکی میسر وردەکاریی پلانێکی بۆ ئایندەی کەرتی غەززە ئاشکراکرد و دوپاتی کردەوە کە قاهیرە پێشنیارەکانی گواستنەوەی گەلی فەلەستین ڕەتدەكاتەوە.
سیسی جەختی لەوەکردەوە کە پلانەکەی بۆ غەززە بریتییە لە ڕێگەدان بە فەلەستینییەکان بۆ مانەوە لەسەر خاکی خۆیان، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی سەیرکردنی بابەتیانە لە واقیع و چارەسەرکردنی ڕاستییەکان کردەوە.
ناوبراو وتی، "کار لەسەر ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی فەلەستین دەکەین کە لە قۆناغی داهاتودا بەرپرسیارێتی ئەمنی لە کەرتی غەززە لە ئەستۆ دەگرن، پێشنیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە کرد".