هەرێم نیوز
سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە ئەمەریکا دەکات سزای سەر ڕووسیا هەڵنگرێت و بەڵکو سزاکان توندتر بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی 4ی 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کیێڤ ئامادەیە بۆ ئاگربەستێکی بێ مەرج. جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێشتر لە ڕێگەی هەنگاوی کردەییەوە خواستی خۆی بۆ ئەو کارە نیشانداوە.
لەبارەی سزاکانی سەر ڕووسیا، زێلێنسکی داوا لە ئەمەریکا دەکات سزاکانی سەر ڕووسیا هەڵنەگرێت بەڵکو توندتری بکات.
هەر لە کۆنگرەکەدا، باسی لە ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان کرد و ڕوونی کردەوە، تیمێکی یاسایی ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەن و لەو زووانە پێشکەشی ئەمەریکا دەکرێت.
زێلێنسکی لەبارەی دیدارێکی داهاتووی لەگەڵ کۆمەڵێک وڵات ڕاگەیاند، کۆمەڵێک وڵات ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ناردنی سەرباز بۆ ئۆکرانیا لەپێناو جێگیرکردنی فیرقەیەکی سەربازیی بیانی لە وڵاتەکەدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی هەینی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو وڵاتەنە کۆدەبێتەوە کە ئامادەن بەشداریی لە پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازیی بیانی بۆ ئۆکرانیا بکەن.