هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ دوو گەڕەکی شاری دهۆک کە بریتین لە گەڕەکەکانی (بەڕۆشکێ، سەرهەڵدان) کە تیاییدا 7 هەزار هاوبەش و نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتی سوودمەندەبن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەم دادەنرێت بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری لە شاری دهۆک لەلایەن پڕۆژەی ڕووناکییەوە. ستافی پڕۆژەی ڕووناکی لە کارەکانی بەردەوامە لە پارێزگای دهۆک و بەمزووانە چەندین گەڕەک و ناوچەی دیکەی شارەکە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت.
دەشڵێت، پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ 35 گەڕەکی جیاواز و 415 هەزار هاوڵاتی سوومەندنبوون لە کارەبای 24 کاتژمێری و نزیکەی 600 مۆلیدە وەستێنراون.