دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

لایەنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد

هەرێم نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریاندا بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بکەن تا ئەو کاتەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەگەر کۆبونەوەی ئەمشەو بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نەکرێت، بەشداری هیچ کۆبونەوەیەکی دیکەی پەرلەمانی عێراق ناکەین تاکو دەنگدان بەپارێزگانونی هەڵەبجە دادەنێرت.

ئاشکراشیکرد، ئەمە بڕیاری ئەم کۆبونەوەی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP