هەرێم نیوز
بزوتنەوەی گۆڕان لە کوردسات کە دانا ئەحمەد مەجید سەرکردایەتی دەکات، ڕاگەیەندراوێکی لەدژی بەیاننامەکەی باڵی گردەکەی گۆڕان کە کوڕانی نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکات" بڵاوکردۆتەوە و بەیاننامەکەیان سەبارەت بە بەستنی کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بزووتنەوەی گۆڕان باڵی گردەکە کە کوڕانی نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکەن ڕایانگەیاندبوو، کە بە بڕیاری فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕۆژی شەممە، 5ـی نیسانی 2025، کاتژمێر 10ی بەیانی، سێیەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی لە مەکۆی سەرەکیی لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی دەکات. بڕیاری کۆمسیۆن پاش هەنگاوە یاسایی و ڕێکخراوەییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دێت."
دەقی ڕەگەیەندراوەکەی گۆڕان بەسەرکردایەتی دانا ئەحمەد مەجید:
راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ..
چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانیەوە بڵاوکردۆتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین، گوایە کۆنفرانس لە گردی زەرگەتە ئەبەستن.
هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی و لەژێر چاودێری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس گرێ ئەدا.
ئەم کۆنفرانسەش لە کات و شوێنێک ئەبێت، کە گونجاو بێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم رێکارە ڕێکخراوەییە. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ٤ی ٢٠٢٥