دواین هەواڵ

سبەی ئەم |

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لە کۆتاییدایە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێنج رۆژە تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی لە بەغدادە بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ، لە ئێستاشدا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە،  تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە "ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ) لە شاری بەغدان."

دەقی راگەیاندراوەکە:

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی؛ ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.

ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٥/٣/٢٣



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP