دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

سبەی ئەم مامۆستایانە دوو مووچە وەردەگرن

هەرێم نیوز
ئەو مامۆستایانەی میلاکن و بە وانەبێژیش وانە دەڵێنەوە سبەی پارەی دوو مانگیان پێ دەدرێ.

 بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەی شـایــســتــە دارایــیـەکـانی مــامــۆســتــایــانـی وانـەبـێژی مـیلاک بۆ مانگەکانی 10و11ی 2024 دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: " قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژی هەمیشەیی (میلاک)یان هەیە، تاکوو ئێستا شایستە دارییەکانیان وەرنەگرتووە”.

باسی لەوەشکرد، “سبەی ڕۆژی چوارشەممه، سەردانی دیوانی پەروەردە، بەشی وردبینی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی شایستەی مانگەکانی 10و11ی ساڵی ڕابردوو."

سەرچاوەیەکی پەروەردەی ڕواندز، ڕاگەیاند: "ئەو بابەتە مامۆستایانی گرێبەستی ئێستا و پێشووتری وانەبێژ ناگرێتەوە، بەڵکوو بەشێک لە مامۆستای میلاک وێڕای ئەرکی خۆیان وانەبێژیشیان کردووە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP