دواین هەواڵ

ئابوری‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

پێشەوا هەورامانی: پێش جەژنی ڕەمەزان مووچە دابەش دەکەین

هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر پارەکەی بەغدا بگاتە دەستمان، پێش جەژنی ڕەمەزان مووچە دابەش دەکەین.

 ئەمڕۆ سێشەممە، 25-3-2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە بەر لە جەژن مووچەی تەواوی فەرمانبەران دابەش بکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر تەمویلەکە بگاتە دەستمان، پێش جەژن مووچە دابەش دەکەین.

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەنگاوی باشمان بڕیوە و لەسەر زۆربەی ئەو کێشە تەکنیکییانەی مووچە کە هەبوون چارەسەر دۆزراوەتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی ( ٩٥٤،٨٨٠،٤٦٧،٧٧٩ ) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینارە وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کراو.

ئەوەشی خستەڕوو بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.                                                                                         



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP