هەرێم نیوز
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، وەک بەشداری لە چالاکی کاتژمێری زەوی كە چالاکییەکی جیھانیيە ئەمشەو بۆماوەی یەك كاتژمێر کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکوژێنرێتەوە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، چالاکی کاتژمێری زەوی كە چالاکییەکی جیھانیيە و بەبەشداری زیاتر لە (150) وڵات، لەکۆتا رۆژی شەممەی مانگی ئازار لە کاتژمێر (08:30)ـی شەو ئەنجامدەدرێت، ئه‌مساڵیش هەر وەكو ساڵانی پێش‌و له هه‌رێمی كوردستان چالاكییەكە ئه‌نجام ده‌درێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، چالاكییه‌كه‌ش خۆی له كوژراندنه‌وه‌ی ته‌واوی گڵۆپ و روناككه‌ره‌وه‌كاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر، ده‌بینێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌و چالاكییه له ساڵی (2007) شاری سیدنی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام ئێستا له زیاتر له حەوت هه‌زار شار و له (172) وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، مه‌به‌ست له‌و چالاكییه بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندیی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، هەروەها بۆ ئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی زەوی.