هەرێم نیوز
راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە وەزاری و سیادییەكان رێککەوتنیان كردووە، دەشڵێت، بەمنزیکانە پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێرێت.
تاریق جەوهەر، راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەمنزیکانە یەکەم دانیشتنی هەڵپەسێردراو و كراوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. پاشان راسپاردنی کەسایەتیەك بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان.
جەوهەر بە رۆژنامەی (الصباح)ى راگەیاندووە، کۆبونەوەکەی ئەم دواییەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەنجامی ئەرێنی و رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە وەزاری و سیادییەكان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هاوبەشی قسەیان بۆ میدیاکاران کرد.
هەروەها کۆتا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بوو، کە درێژکراوەی کۆبوونەوەی پێشووتر بوو کە لە سلێمانی بەڕێوە چوو، لە کۆبوونەوەکەداڕەشنووسێکی 15 لاپەڕەیی ئامادەکرابوو کە بنەما بێت بۆ کاری هاوبەش و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.