هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەرسێ ڕۆژی نەورۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو ڕێگایانەی دەکەونە شوێنە گەشتیارییەکان، قەدەغەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی ئاگادارکردەوە و ڕایگەیاند: لە پێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی و بەرژەوەندیی گشتی، بڕیار درا بە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەهەر سێ ڕۆژی نەورۆزدا.
دەشڵێت هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لە کاتژمێر7ی بەیانی تا 12ـی شەو، لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان قەدەغەیە.