هەرێم نیوز
سەردار عەبدوڵڵا لەلایەن هاوسەرۆکانی پەیەدە، “پەروین یوسف و غەریب حەسۆ”، لەگەڵ ئەندامی فەرمانگەی ڕێکخستن، “تەڵعەت یونس”، و ئەندامی فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی پەیەدە، “سلێمان عەرەب” پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە سوریا قۆناغێکی تایبەت بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی هیچ نیشانەیەک بۆ چارەسەری دیموکراسی کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا دەستەبەر بکات، دیارترینیان گەلی کورد.
لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسییەکانی سوریا بە گشتی و پرسی مافەکانی کورد لە سوریای ئایندەدا کرد.
بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالانیش بە درێژی باس کرا، هەروەها گرنگی ئەم بانگەوازە بۆ ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پێکهاتەکان لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتیانە.
لەکاتێکدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی دیدگا و هەڵوێستەکانی کورد و پێکهێنانی ئاماژەیەکی هەمەلایەنەی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جددیەتی قۆناغی ئێستای سوریادا کردەوە؛ بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەست هاتوون لە ڕێگەی قوربانیدانی هەزاران شەهیدی پێکهاتە هەمەچەشنەکانی ناوچەکە، لەگەڵ نوێنەرایەتی دادپەروەرانە، یەکسانی جێندەری و دڵنیابوون لەوەی کە ژنان لە ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان لە دەستووری نوێی سوریادا بەدەر نەبن، هەروەها زۆر گرنگە دەستوور یەکسانی نێوان هەموو پێکهاتەکانی سوریا لە ڕووی ماف و ئەرکەکانەوە مسۆگەر بکات.
لای خۆیەوە هاوسەرۆکایەتییەکە پێزانینی قووڵی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و ئامادەیی تەواو و بێ مەرجی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و یەکخستنی هەڵوێستی خۆی لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان ڕاگەیاند، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەی خواست و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لەم هەلومەرجەی ئێستادا.
بڕیارە سەردار عەبدوڵڵا درێژە بە سەردانەکەی بدات بۆ دامودەزگاکان، کەسایەتییەکان، و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژاڤا، بە ئامانجی پێداچوونەوە بەو دەستکەوتانەی کە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەستیهێناوە.