دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

هێڵی گەرمی پۆلیسی سلێمانی ڕادەگیرێت

هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هەردوو هێڵی گەرمی بەرێوەبەرایەتییەکەیان لەکاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێ دەوەستێت و هێڵی گەرمی دیکە بەکار دەهێنین.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەکاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی سبەینێ دەوەستێت".

گووتی: "تیمە تەکنیکییەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لەماوەیەکی کەمدا هەردوو هێڵ دەکەونەوە کارو لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
504
7003
07705047024
جەختی لەوەشکردەوە، هەروەها هاووڵاتییانی ئاگادار دەکەینەوە کە بەهەمانشێوە هێڵی گەرمی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ژمارە 122 بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە لەکارکەوتووەو لەکاتی هەر ڕووداوێکدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایلانەوە:
07701949090
07701949191



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP