هەرێم نیوز
به‌گوێره‌ى ئاژانسی میزان کە سەر بەدەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، سێ هاوڵاتى كورد كه دوانیان خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌وى دیكه‌شیان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه، له‌سێداره‌دراون، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌و سێ كه‌سه په‌یوه‌ندییان به‌مۆسادى ئیسرائیله‌وه هه‌بووه.
ئاژانسی میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند هەریەک لە "ئیدریس عالی"، "ئازاد شوجاعی" و "ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ" بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ ئیسرائیل و گواستنەوەی کەلوپەلی تیرۆر بۆ ناو ئێران، لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە دراون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کردووە، "ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ" شاری سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان، دوو کەسەکەی دیکەش خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
ئەم سێ کەسە ساڵی 2024 بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی ئەو چەک و کەلوپەلانەی بۆ تیرۆرکردنی "موحسین فەخریزادە" بەکارهاتبوون، دەستبەسەر کرابوون.
موحسین فەخریزادە، جێگری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران و یەکێک لە بەرپرسانی سەرەکیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە، ساڵی 2020 لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران تیرۆر کرا.