هەرێم نیوز
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لە کورد دەکات.
سودانی دەڵێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی دەکەین، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزەوە.
دەشڵێت، خوای گەورە بە خێر و خۆشی بیگێڕێت و بەهیوای بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراقدا، کە بەهەوڵی هەموو پێکهاتەکانی گەلە تەباکەی بەرەو سبەینێیەکی گەشاوەتر دەڕوات.
ئاماژە بەوەش دەکات، نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە پەیوەندی خۆشەویستی و چارەنووسی هاوبەش و مێژوویەکی مەزنمان بیردەخاتەوە، ئەمەش هەموو عێراقییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هەموو ساڵێک عێراقمان لە خێر و خۆشیدا بێت.