هەرێم نیوز
دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشی بۆسەر ئەو کەرتە دەستیپێکردەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 300 کوژراو برینداران هەن.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات دەرگای دۆزەخ بەسەر غەززە دەکەینەوە.
لەبەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەم کارەی ئیسرائیل ئێستا دەیکات پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەیە و بەهۆیەوە بارمتەکان ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەکاتەوە.
لەهێرشە لەناكاوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك گەورە بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس هەیە.
بزوتنەوەی حەماس بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی هێرشە چڕەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ژمارەیەك بەرپرسی بزوتنەوەكە کوژران.
1. ئەبو عوبەیدە جەماسی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.
2. عیسام دەعالیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس.
3. لیوا مەحمود ئەبو تەفە بریكاری وەزارەتی ناوخۆی كەرتی غەززە.
4. عەمید بەهجەت ئەبو سوڵتان بەرپرسی ئاسایشی ناوەخۆی كەرتی غەززە.
5. ئەبو عومەر حەتە بریكاری وەزارەتی داد لە كەرتی غەززە.