دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: دوای لێکۆڵینەوەی تەواو وەڵامی پەیامەکەی ترەمپ دەدەینەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هەڵکوتانە سەر حوسییەکانی یەمەن دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەیامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ لێدوانەکانیدا نییە، و دەڵێت" تاران دوای وردبینیكردنی تەواوتی، وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تاران دوای وردبینیكردنی تەواوتی، وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و بەنیازیش نیین ناوەڕۆکی نامەکەی ترەمپ لە میدیاکاندا بڵاو بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەكرد، پەیامەکەی ترەمپ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ لێدوانەکانیدا و ئەوەی لە میدیاکانیشدا بڵاوکراوەتەوە، تەنها لێكدانەوەیەو هیچ بنەمایەكی وردی نییە.

بەقائیی وتیشی: وەڵامی تاران بۆ ئەو نامەیە لەڕێی کەناڵە گونجاوەکانەوە دەبێت دوای تەواوکردنی پرۆسەی پێداچوونەوە.

لەبارەی هەڕەشەكانی ئەمریكاشەوە، بەقایی وتی" ئێمە بە توندی و بە هەموو هێزمانەوە وەڵامی هەر دوژمنكارییەك دەدەینەوە کە یەکپارچەیی خاکەکەمان، ئاسایشمان، یان بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بکاتە ئامانج، هیچ گومانێك لەوەدا نییە".

لە کۆتایدا دەڵێت "ئێمە بە توندی و بە هەموو هێزمانەوە وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە یەکپارچەیی خاکەکەمان، ئاسایشمان، یان بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بکاتە ئامانج. هیچ گومان لەوەدا نییە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.

دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا، هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.

شه‌ممه‌، 8ـی ئاداری 2025، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند، تاران هه‌رگیز به‌و داواكارییانه‌ ڕازیی نابێت كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی لێ ده‌كه‌ن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP