دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

حوسییەکانی یەمەن وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکایان دایەوە

هەرێم نیوز
حوسییەكانی یەمەن رایانگەیاند، كەمێك پێش بە مووشەك وەڵامی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمەریكامان دایەوە.

 یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند: هێزە سەربازییەكانمان لە باكوری دەریای سوور هێرشێكی جەرگبڕیان كردۆتە سەر كەشتی فڕۆكەهەڵگری (یوو ئێس ئێس هاری ترومان)ی ئەمەریكی و زیانی زۆریان پێ گەیاندووە.

باسی لەوەشکرد: هێزە سەربازییەكانمان بە 18 مووشەكی بالیستی و درۆن هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم هێرشە وەك وەڵامێكە لەبەرامبەر هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمەریكا بۆ سەر بنكە سەربازییەكانمان لە سەنعا و پارێزگاكانی دیكە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە.

لەبارەی ژمارەی قوربانییانی هێرشەكانی شەوی رابردووش، وەزارەتی تەندروستی حوسییەكان رایگەیاندبوو كە 9 كەس كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP