دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وادەی ناردنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز 

راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بودجەی ساڵی 2025 بە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەگەڵ کورتهێنانی گریمانەیی 64 ترلیۆن دینار ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 70 دۆلار و هەناردەکردنی نەوت بۆ 3.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دابەزێت.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر کورتهێنانی راستەقینە رووبدات ئەوا هەر لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە پڕدەکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، 68-70%ی خەرجییەکانی حکومەت بۆ مووچە دەبێت و بەشی دووەمیشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان، دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

لای خۆیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنجومەنەکە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP