دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکان وەزیری نەوتی ئێرانیشی تێدایە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سزای نوێی بەسەر کەسان و دامەزراوەکانی پەیوەست بە ئێرانەوە سەپاندووە.

ئەو لیستەی لە ماڵپەڕی خەزێنەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە دەریدەخات ناوی کەسێک و 18 کۆمپانیا و 13 کەشتی خراوەتە لیستی ڕەشەوە کە بە "SDN" ناسراوە و ئەمەش بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە پارەدارکردنی حکومەتی ئێران.

ئەو کۆمپانیا و کەشتیانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، سەر بە وڵاتانی جیاوازن، لەوانە بەنگلادیش، دوورگەکانی مارشال، چین و سریلانکا.

هەروەها ناوی موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێرانیش لەم لیستەی گەمارۆکاندا هاتووە.

ئەم هەنگاوە لە درێژەی سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی دۆناڵد ترەمپە بۆ سەر ئێران بۆئەوەی فشار لەو وڵاتە بکات کە بێنە سەر مێزی دانوستان و لەبارەی چەکی ئەتۆمەوە ڕێککەوتن بکەن. لە کاتێکدا تا ئێستا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمەی ڕەتکردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP