هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر ڕایگەیاند، لەمەوبەدوا پسووڵە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت، كە لەناو سەوزایی ڕایدەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تیمەكانیان لە لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامیەتی هەولێر لە تەواوی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكیان دەست پێ كرد بە پێدانی پسووڵەی ئاگاداری بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەناو سەوزایی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕادەگرن و دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە شوێنەكە، سەرجەمیان سزای پێبژاردن دەكرێن.
باسی لەوەشکرد، بە لیست بەرز دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، كە ئەم ئۆتۆمبێلە هیچ مامەڵەیەكی بۆ نەكرێت تاوەكو سزا مادیەكەی نەژمێرێت بەرانبەر بە ئەو شوێنەی كە زیانی پێ گەیاندووە.
ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەشڵێت، هاوڵاتییان هۆشیار بن و نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە سەوزایی شارەكە، هەروەها لەبارەی ماتۆرسوار سەرجەم ماتۆڕەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت.