هەرێم نیوز
ئەمریکا لێخۆشبوونی لەعێراق بۆ کڕینی غاز لە ئێران نوێ نەکردەوە و ڕایگەیاند، "ڕێگر دەبین لەوەی هیچ ئاسانکارییەکی ئابوری و دارایی بە ئێران بگات".
تامی بروز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، " ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بەو لێخۆشبونە هێنا، کە رێگە بە حکومەتی عێراقی دەدات، غازی ئێرانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بکڕێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، " ئەو هەنگاوەی واشنتن لەبەرامبەر عێراق بۆ دڵنیابونەوەیە لەوەی ئێران هیچ ئاسانکارییەکی ئابوری و دارایی بەدەست نەگات".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، وتیشی"ئەمریکا ئامانجی ئەوەیە کۆتایی بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بێت، ئەو وڵاتە پشتگیریەکانی بۆ گروپە چەکدارەکان ڕابگیرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، حکومەتی ئەمریکا چەند جارێک لێخۆشبونی لە سزاکان بۆ عێراق نوێکردووەتەوە، تا بتوانێت غاز لە ئێران بکڕێت، ڕۆژی شەممەش دوا وادە بو ئیدارەی ئەمریکا لێخۆشبوونەکەی نوێ نەکردەوە.