هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی وزە نوێبووەکان ڕایگەیاند، هیچ باجێک لە بەرانبەر دانانی سیستمی سۆلار وەرناگیرێت هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکانی سەربە وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردەوەیەکدا ڕایگەیاند، ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاوڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەت دەکاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن.
ئاشکراشیکرد، لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەباشدا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصە) لەسەری کەم دەبێتەوە.