هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، حکومەتی نوێی سووریا بەرپرسیارە و پێویستە ئەو کوشتوبڕە دژی پێکهاتەکانی سووریا رابگرێت.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتیی لە کەمایەتییە ئایینی و ئیتنییەکانی سووریا، لەنێویاندا، کریستیان، دروز، عەلەوی و کۆمەڵگەی کوردی دەکات. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و خێزانی قوربانییەکان دەکات."
تووندوتیژی و کوشتن دژی پێکهاتەکانی سووریا بەتایبەتی عەلەوییەکان دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک چەکدار کە پاشماوە و پاڵپشتی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بوون، لە کۆتایی هەفتەی رابردوو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حکومەتی سووریا.
بەپێی دوایین ئاماری سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، تاوەکو ئێستا هێزەکانی حکومەتی سووریا و گرووپەکانی نزیکیان، زیاتر لە 740 کەسی سڤیلی عەلەوییان لە لازقییە و تەرتوس کوشتووە.