هەرێم نیوز
شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، تەواوی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی مانتۆڕسکیل کە ناسراوە بە مەیدانی ماتۆڕان، لە زێدەڕۆیی ڕێک خرایەوە، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و نەهێشتنی جەنجاڵی لەسەر شەقامەکە.
هاوکات سەرجەم خاوەنکار و کاسبکارانی بازاڕەکە هۆشدارییان پێدراوە لە پاراستنی موڵکی گشتی.
باسی لەوەشکرد، هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەک به هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی ئەنجام دراوە.