هەرێم نیوز
ئاراس جەبار ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری داھاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو ھەرێمی کوردستان دەکات.
سێشەممە، 25-2-2025، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر ھەیە لە مانگی ئازار)ی داھاتوودا لەرێکەوتی 5/3/2025 ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەراست بارانبارین دەستپێبکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی 10 رۆژی ماوە پێشبینی ئێستا تەنھا ئاماژەیە بۆ دەرکەوتنی شەپۆلەکە واتا دیار نیە بەھێزە لاوازە مامناوەند و جێگیر ببێت، و بارانی باش ببارێت وە ئەمجارە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی دەریای سووری لەگەڵی ئەبێت.
دەشڵێت؛ کە باشترێکە لەو شەپۆلانەی تەنھا لە باکور و دەریای ناوەراستەوە دێن زۆربەیان بەر لەگەشتنیان وشک ئەبنەوە و باران و بەفریان کەم دەبێت.