دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بەنیاز بووە 25 تۆن خورمای خراپبوو لە مانگی ڕەمەزان بەسەر هاوڵاتیاندا ساغ بکاتەوە

هەرێم نیوز
قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لەو چەند رۆژەدا نزیكەی 25 تۆن خورمای خراپبوو كە هەوڵدراوە لە مانگی رەمەزان ساغ بكرێتەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

 نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین تۆن خورمای تێكچوو و خراپ و ناتەندروست كە هەوڵ دەدرا لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە بازاڕەكان ساغ بكرێتە دەستی بەسەردا گیراوە."

سەبارەت بە وردەكاریی ئەو خورمایانە، قائیمقام گوتی: "رۆژی یەكشەممە 23ی شوبات 23 تۆن خۆرما و ئەمڕۆ سێشەمەش زیاتر لە تۆنێك و 500 كیلۆ خورمای خراپ و تێكچوو دەستی بەسەرداگیراوە."

دووپاتیکردەوە، 25 تۆن خۆرماكە بە بڕیاری دادوەر راگیرا و ئەوەی دیكەش ناردراوە بۆ دادگا، گوتیشی: "ئەوەی ئەمڕۆ خاوەنەكەی لەگەڵ شۆفێری بارهەڵگرەكە گیروان و كەیسەكەیان رەوانەی دادگا كراوە."

سەبارەت بە سەرچاوەی هاتنی ئەو خورمایانە قائیمقامی هەولێر ڕوونیشیکردەوە: "ئەو بارە خورمایانە لە دەروازەی سنووری باشماغەوە هاتوون و لە ئۆتۆمبێلی ئێرانی وەرگیراون لە ناوچەی عەربەت."

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو خورمایانە لە رووی كارتۆنەكان هیچ عەیبان نیە و رێکەوتی بەسەرچوونیان تەواوە، بەڵام لە پشكنین دەركەوتووە خورماكان ترشاون و تێكچوونە و بۆ تەندروستی مرۆڤ مەترسیدارە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP