هەرێم نیوز
هاتووچۆی زاخۆ هۆشداری دەدات بە شۆفێران کە سبەی چوار شەممە کامێرای گەڕۆک لە شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ، بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە لە سبەینێ چوارشەممەوە، کامێرای گەڕۆک بۆ تۆمارکردنی تیژڕەویی لە شەقامی سەرەکیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە خێرایی رێگەپێدراو لەو رێگایەدا ٥٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.