هەرێم نیوز
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی نەوتی عێراقی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پرۆژەیەکی ستراتیژی نەوتی به کۆمپانیایەکی تۆمارکراو لە ئیسرائیل داواه ، داوای لە دەسەڵاته چاودێریییهكان کرد لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن.
عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: "وەزارەتی نەوت یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەرەکانی باشوور، کە بە بریتییه له هێڵی بۆری دەریایی سێیەم، به کۆمپانیایەکی تورکی داوه کە لە ئیسرائیل تۆمار کراوە".
ئاماژهى بهوهش داوه، پرۆژهكه بە دهر له ڕێنماییەکان بۆ بانگهێشتکردنی ڕاستەوخۆ دراوه به كۆمپانیاكه و بە تێچوویهكی مەزەندەکراو كه زیادهڕۆیی تێدا كراوه
ئهوهشى خستهڕوو "ئەو گرێبەستە دەبێتە هۆی بەهەدەردانی پارەی گشتی، سەرەڕای بوونی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە ئەمە دەسەلمێنن"، داوای لە دەسەڵاتی چاودێری و دەستپاکی کرد "گرێبەستەکە ڕابگرن تا ئەو کاتەی وردی زانیارییەکان پشتڕاست دەکرێتەوە"