هەرێم نیوز
هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای برینداربوونی ماتۆڕ سکیلێکەکەی ئەمڕۆ لە کاتی گواستنەوەی بۆ سلێمانی، لە رێگادا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبورایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکە، لەناو شاری کەلار لەنزیک بازاڕی شار لەنێوان ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما ڕوویدا، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە برینەکەی سەخت بوو.
ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیشتنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 1981ەو، دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.