هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجیی ژینگەی ئۆتۆمبێلی کارەباییان هەڵگرت، ئەوەش بەمەبەستی هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی "تەواو کارەبایی."
ئەمڕۆ چوارشەممە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆماركردنی یه‌كه‌م جار و خه‌رجی ژینگه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌ڵگرت به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی(ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی ژماره (2) ساڵی 2025 واژۆكرد كه له 16/2/2025 ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن.به‌گوێره‌ی ئه‌و رێنماییه تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
هاوکات، ئه‌م رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سڕور بارزانی یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی پیسبوونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.