هەرێم نیوز
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرپێچی لە درەنگانی شەو راگرن کامێراکانی ترافیک لایتەکان دەخرێنە کار.
ئەمرۆ هەینی، کامێراکانی چوار رێیانەکانی هەولێر کاتژمێر 12ی شەو بەکار دەخرێن و سەرپێچییەکان دەخرێنە بەشی پێبژاردن، دوای زیاتر لە 10 رۆژ تێست کردنی کامێراکانی ناو ترافیک لایتی هەولێر بەشێکی زۆری کامێراکان بەکار دەخرێن ئیدی سەرپێچیەکان هەژمار دەکرێت،هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بڵاو کردەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان تووشی زیان نەبن.
کامێراکان چەند جۆرێک سەرپێچی تۆمار دەکەن وەک ئەمانە
١- لێدان لە چرای سوور
٢- تیژڕەوی لە خێرای دیاریکراو لەکاتی پێبوونی چرای سەوز
٣- تێپەراندنی هێڵی پەرینەوە لە کاتێکدا چرا سوورە
لیستی ئەو ترافیک لایتانەی کە سەرپێچی تۆماردەکەن
١-چوار رێیانی باز
٢-چوار رێیانی ئیسکان
٣- چوار رێیانی زەیتونە
٤- چوار رێیانی خانزادی سۆران
٥- چوار رێیانی سێتاقان
٦- چوار رێیانی ئەکرەم مەنتک
٧- چوار رێیانی رزگاری
٨- چوار رێیانی نەورۆز
٩- چوار رێیانی گوڵان
١٠- چوار رێیانی شێخی چۆڵی
١١- چوار رێیانی جیهان
١٢- چوار رێیانی سەربەستی
١٣- چوار رێیانی مامۆستا سەعد عەبدوڵا
١٤- سوڕانەوەی ٤٠ م پێش شیرینی عەشتار
١٥- سوڕانەوەی ٤٠م پێش مزگەوتی جەودەت ئەسعەد