دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە، 8ی 2 مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لەشاری سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ.

بەپێی زانیارییەکانی هەرێم نیوز، لەکۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا گرنگترین پرس کە تاوتوێدەکرێت، ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییەوە و گەنگەشەکردنی ئەو خاڵانەیە کەلیژنەی تەکنیکی حزبەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتوون لەسەری یان هاوڕان و ئەو خاڵانەش کە ناکۆکن بۆ نزیککردنەوە ڕووانگەکان.

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە پشتگیری ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە لەسەر پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بۆ ساڵی 2025.

پێشتریش ڕێواس فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەندامی شاندە تەکنیکییەکەی یەکێتی بۆدانوستان لەگەڵ پارتی، رایگەیاند، لەزۆربەی خاڵەکاندا هاوڕاین لەگەڵ پارتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP