دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

هێزەکانی یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە

هەرێم نیوز
شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند، “هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وەزارەتی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە”.

 چوارشەممە،شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و بەردەوامن، یەکخستنى پێشمەرگە بەشێکى سەرەکییە لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانمان بۆ دروستکردنی سوپایەکی بەهێز و نیشتمانى”.

باس لەوەشکرد: "هەنگاوى پێویستمان بۆ یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە ناوە و بەردەوامیش دەبین لە ئامانجەکانمان”.

ئەوەشی خستەڕوو: "تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 هەموو هێزەکانی پێشمەرگە بە یەکەی 70 و 80ـشەوە یەکدەخرێن”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP