دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەم تۆمەتبارە هەستاوە بە دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی دزینی چەند پارچەیەک لەیەدەکی ئۆتۆمبێل.

 یەکشەممە، 2-2-2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی چەند پارچەیەک لە یەدەکی ئۆتۆمبیلی لێ دزراوە لەدوکانەکەیدا  دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستکرا بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچوون.

باسی لەوەشکرد، هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری توانرا شوێنی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە وپاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبار دەستگیرکراو ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانکرا.

دووپاتیکردەوە، تۆمەتبار (ا. ه. ع)تەمەن ۳٥ساڵ 
تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی مادەی٤٤٦ ی. س ڕاگیراوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP