هەرێم نیوز
بارەگای بارزانی ڕەتیدەکاتەوە کە مەسعود بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی سوودانی بێت لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای بارزانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتوە، لە چەند پێگەیەکی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی جەنابی بارزانی بڵاو بووەتەوە کە گوایە بارزانی دژی دووبارە دانانەوەی محەمەد شیاع سودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
بارەگای بارزانی رایگەیاند: لێرەوە ڕای دەگەیێنین کە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوە و کەشە ئیجابیەیە کە لە پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هاتۆتە ئارا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند میدیایەکەوە بڵاوکرایەوە کە باسیان لەوە دەکرد بارزانی، دژی ئەوەی کە جارێکی دیکە سوودانی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.