هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق دەکات بە هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و لەبارەیەوە دەڵێ، "ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی 2025 له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند، "پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌مو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانى ده‌كه‌ن كه "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به بودجه و موچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین".
لە پەیامەکەشدا هاتوە" ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه و به زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين."
پەرلەمانى عێراق، رۆژی 2ی2ی2025، هەموارى یاسای بودجەى سێ ساڵی عێراقى پەسندکرد، هەموارەکە بڕگەى (ج)ـیمی لە بەندى یەکەمى مادەى 12ـى یاساکەى هەڵوەشاندەوە و داڕشتەیەکى نوێى جێگیر کرد.
هەموارەکەی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.