هەرێم نیوز
پڕۆژەی یۆنان ستی یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق لە ئاکرێ دروست دەکرێت .
مزەفەر خۆشناو، بەڕێوەبەری کۆمپانیا کورد لاند رایگەیاند'' پڕۆژەی یۆنان ستی لەسەر رووبەری 446 دۆنمی زەوی بە گوژمەی 200 ملیۆن دۆلار دؽتە دروستکردن.
وتیشی:'' پڕۆژەکە بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێت، لەناو پڕۆژەکە ئوتێلی پێنج ئەستێرە و ژمارەیەک خواردنگە و درێم و گۆڵف و ڤێلا و یاری ئاوی و هۆلای بۆنەکان و چەندین یاری و خزمەتگوزاری لە خۆ دەگرێت .
پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر گری بیوکێ لەسەنتەری ئاکرێ و دەبێتە سەنتەرێکی گرنگی گەشتیاری .