هەرێم نیوز
دژوار فایەق ڕایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کێشە چارەسەر ناکات بەڵکو کێشە دروست ئەکات.
دژوار فایەق، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کێشە چارەسەر ناکات بەڵکو کێشە دروست ئەکات و ھەرچەندە ڕێککەوتن کراوە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەڵام مووچە خەرج ناکات و بوودجە نانێرێ و ڕێگە بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نادات.
باسی لەوەشکرد، پارەی کۆمپانیاکانی نەوت خەرج ناکات ھەرچەندە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە کوردستان وەرگرتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا گلەیی لە کەمی داھاتی نەوتی کوردستان ئەکات، لە کاتێکدا خۆی کۆسپ بۆ بازرگانان و دەروازە سنوورییەکانی کوردستان دروست ئەکات.
جەختی لەوەشکرد، داھاتی دەروازە سنوورییەکانی کوردستان ئەوەندەی داھاتی دەروازە سنوورییەکانی عێراق نیە بەڵکو زۆریش کەمترە، بەتایبەتی داھاتی بەندەری ئوم قەسر.