دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

رێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی 6 رەوانەی بەغدا کراوە

هەرێم نیوز

ڕێباز حەملان ڕایدەگەیەنێت، بە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە. دەشڵێت: لیستی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی بەغدا کراوە.

چوارشەممە، 25-06-2025، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییانەی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و یاسای بودجە جێبەجێ کردووە، بەڵام ئەوە بەغدایە کە پابەند نەبووە. 

لەبارەی هۆی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، یاریدەدەرەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، مووچەکە بە بڕیاری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە، ڕاگیراوە و پرسەکە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان کراوە، ئەگەر نا حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە. 

ڕێباز حەملان، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش) لە لایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، بەوهیوای بەغدا مووچەکە خەرج بکات و هیچ بەربەستێک لە بەردەمیدا دروست نەکات.

ڕێباز حەملان لەبارەی بەرهەمی نەوتی هەرێم ڕوونکردنەوە :

- ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت رۆژانە (280) هەزار بەرمیلە.

- رۆژانە (100) هەزار بەرمیلی لێدەدرێت بە ئەو گرێبەستانەی كراوە دەدرێت بە كۆمپانیاكانی نەوت

- (180) هەزار بەرمیلی رۆژانەی لێدەمێنێتەوە.

- لەو (180) هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، (65) هەزار بەرمیلی بۆ بەركاربردنی ناوخۆییە 

- ئەوەی دەمێنێتەوە نزیكەی (115) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە ئێمە بە ئاشكرا دەیفرۆشین. 

هەروەها لەبارە داهاتی نەوتی هەرێم وتی: 

- داهاتەكەی نزیكەی (85) ملیۆن دۆلارە مانگانە

- ئەم (85) ملیۆن دۆلارە چۆن خەرج دەكرێت 

- لە(40%)ی دەیدەین بە كۆمپانیایكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە دەكاتە (34) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی كارەبایە

- لە (30%) بۆ بەرهەمهێنانی خەرجی نەوتە بۆ پاڵاوگەكان كە دەكاتە (26) ملیۆن دۆلار.

- (20%)ی بۆ قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتی رابردوو كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ كراوەو پارەكەیان وەرگیراوە كە (17) ملیۆن دۆلار 

- ئێمە (14) كێڵگەی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەیە (9) كێڵگە كار دەكات (5) كێڵگەی كارناكات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP