هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، لیستی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی 2025 ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیستی موچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025ـی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن تا لەبارەی کێشەی مووچە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێک بکەون، بەڵام لە ئەگەری ڕێک نەکەوتندا "هەرچی پێمان دەکرێت لە هەرێمی کوردستان، بە داهاتی ناوخۆ، بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بەهەر جۆرێک بێت، ناهێڵین پەکی خەڵک بکەوێت و ئەگەر نەشتوانین لە کاتی خۆیدا، یان وەکوو پێویست هەموو مافەکانیان دەستەبەر بکەین، بێگومان بە گوێرەی تواناکانمان، چیمان پێ بکرێت، دەیکەین."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه نه‌كردوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی خۆی به‌رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، "به‌غدا هه‌رجاره و به‌بیانویه‌ك ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌خات".