هەرێم نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر پێکهێنا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنيی عێراق، پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی ڕاگەیاند بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی تەقینەوەکەی کێڵگەی گازی کۆمور لە شاری سلێمانی.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەدواداچونی بۆئەو ڕووداوەکردووە کە لە کاتژمێر(19:15)ڕۆژی یەکشەممە 2 ی شوباتی (2025)لە کێڵگەی کۆرمۆری ناو کۆمپانیای دانەغاز لە قەزای قادر کەرەمی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕویداوەو ئاگرێک لە نزیک تانکی سوتەمەنی کەوتەوە و هیچ زیانی گیانی و ماددی نەبووە و کاریگەری لەسەر کار و بەرهەمهێنانی کێڵگەکە نەبووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنی تەکنیکی كردووە بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەردەوام بووە لە پەیوەندیدان لەگەڵ فەرماندە مەیدانیەكانی یەکەکانی پێشمەرگە لە سلێمانی و بەشەکانی دەوروبەری بۆ دیاریکردنی وردەكاری ڕوداوەكە.
جەختیش كراوە لەوەی هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئابووری وڵات و زیانگەیاندن بە سامان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک هەوڵێکە بۆ ئامانجی هەموو عێراقییەکان و هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگەی پێنادەن و بەدواداچوون بۆ هەموو وردەکارییەکانی ئەم ڕوداوە دەکەن و توانایان هەیە ڕێگە لە هەموو هەوڵێک بگرن کە هەوڵی دەستکاری کردنی ئاسایشی ئابووری وڵات بدات.
کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی 2003وە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی هەرێمدایە. لە ئۆکتۆبەری 2008ـەوە دەست کراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا، بەرهەمی ڕۆژانەی 450 ملیۆن پێ سێجایە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا بەرز ببێتەوە.